دانلود آهنگ شاجوانی منی پوریا مرادی
بشنوید موزیک جدید پوریا مرادی بنام شاجوانی منی + پخش آنلاین و لینک مستقیم از یاش موزیک
Download Song “Shajavani Mani” By “Porya Moradi” with a direct link from Yash Music

متن اهنگ شاجوانی منی از پوریا مرادی
شاجـوانـی شاری منی
دڵـخـۆشـم یـاری منی
غەیری تۆ کەس نابینم
تۆ وە فا داری منی
نـمـونـەی لــەجـوانی دا
کەس نیە شان لەشانی دا
من دونیای خۆم دەبـیـنم
لـەنـیــو چــاوەکــانـی دا
تێر نـابـم لـەسـەیـری تۆ
بومە شێت و دەیری تۆ ( ۲ )
لەناو دڵـما هیـچ کەسێ
جێی نابێ بە غەیری تۆ ( ۲)
کـە یـادم ئـەکـەیتەوە
دڵم پـێت ئەکـرێتـەوە
یاخوا لەسەر دڵی من
سایەت کەم نەبێتەوە
دڵخۆشیم دو چاوی تۆ
چەندە خۆشە ناوی تۆ
باوەشـی هـەمو دونیـا
نــادەم بـە سـڵاوی تـۆ
تێر نـابـم لـەسـەیـری تۆ
بومە شێت و دەیری تۆ ( ۲ )
لەناو دڵـما هیـچ کەسێ
جێی نابێ بە غەیری تۆ ( ۲ )
تـۆم هـەبـی دڵ نـامـری
تۆ لە ڕوح شــیریـنتــری
دەتـوانـی بە دەنگیـشـت
مـن لـە بـاوەشـت گـری
شیـرینە نیـگـایـەکـەت
یا زوڵفـە تـاتـایـەکـەت
تۆم هەبێ بۆچیمە دڵ
قوربانـی وەفایەکـەت
تێر نـابـم لـەسـەیـری تۆ
بومە شێت و دەیری تۆ ( ۲ )
لەناو دڵـما هیـچ کەسێ
جێی نابێ بە غەیری تۆ ( ۲)
لطفا نظر خود را بنویسید